کەشناسیی هەرێم لەبارەی کەشوهەواوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمشەو كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، لاواز دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمشەو كاریگەری ئەو شەپۆلەی رووی لە ناوچەكەمان كردووە لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواو لاواز دەبێت و باران بارین زیاتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێكی پارێزگای دهۆك دەبێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە درەنگانی شەو بە گشتی كاریگەرییەكە لە زۆربەی ناوچەكان لاواز دەبێت.

بارانى 12 کاتژمێرى رابردوو رێكەوتی 17ی شوباتی2024 لە بەشێکی ناوچەکانى هەرێم:

هەولێر 18.1 ملم

سلێمانى 10.1 ملم

کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ

چەمچەماڵ 4 ملم

پیرمام 6.4 ملم

زاخۆ 5.4 ملم

شەقڵاوە 4 ملم

خەبات 5.2 ملم

ئاکرێ 0.6 ملم

بامەرنێ 2 ملم

بارزان 5.2 ملم

بازیان 14.2 ملم

دەربەندیخان 11 ملم

دوکان 7.4 ملم

حاجى ئۆمەران 2.8 ملم

هەڵەبجە 8.2 ملم

هەڵشۆ 5.2 ملم

مانگیش 16.8 ملم

مەیدان 11.4 ملم

سۆران 4.8 ملم

پێنجوێن 5.6 ملم

ماوەت 8.4 ملم

باتوفە 5.2 ملم

مێرگەسور 2.4 ملم

سیدەکان 5 ملم

چۆمان 3.6 ملم

 

بابەتی پێشتر

پەروەردە لەبارەی دەوامی سبەینێوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

پەرلەمانی عێراق داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share