بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەراوێزی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ جۆن كێری، نێردەی تایبەتی سەرۆكایەتیی ئەمریكا بۆ گۆڕانی كەشوهەوا كۆبووەوە.
لە دیدارێكدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق و كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر ژینگەی وڵات گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، جەخت لە خێراتركردنی هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكان و رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانەی رووبەڕووی مرۆڤایەتی بووەتەوە.
لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەت و ستراتیژی یەكێتی خستەڕوو و وتی، “هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی ژینگەیەكی تەندروستترە”.
لە بەرامبەردا جۆن كێری ستایشی هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆك بافڵی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و وتی، “جێگەی دڵخۆشییە بە هەمان رۆحیەتی سەرۆك مام جەلالەوە درێژە بە كاری سیاسی دەدەن و هەنگاوەكانتان لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكاندایە.