نرخی غاز بەرزدەبێتەوە.. ئێستا هۆكارەكەی ئاشكرادەكات

نرخی غازی شل لە چەند شارێكی هەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە و بریكارێكی دابەشكردنی غاز، هۆكارەكەی بۆ ئێستا ئاشكرادەكات و پێشبینی دەكات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە سلێمانی-ش نرخی غاز بەرزببێتەوە.

جەبار عوسمان، بریكاری دابەشكردنی غازی ماڵان لە سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دوا و ڕایگەیاند، نرخی غازی شل بەرزبووەتەوە و یەك تۆنی بووە بە یەك ملیۆن و 150 هەزار دینار.

وتیشی، “لە ماوەی 22 ساڵی ڕابردوودا، هیچكات نرخی غازی شل هێندە بەرزنەبووەتەوە و نەگەیشتووە بەم نرخەی ئێستای”.

ئەو بریكارەی دابەشكردنی غازی ماڵان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە هێشتا “بوتڵێك غاز لە سلێمانی بە 8500 دینارە و كارگەكان بە 7500 دینار دەیدەن بە بریكارەكان، بەڵام لە هەولێر و دهۆك نرخەكەی بەرزبووەتەوە”.

لەبارەی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی غازەوە، جەبار عوسمان ئاشكرایكرد كە كارگەكانی غاز لە غازی شل خاڵیبوونەتەوە و ئەوەی ماوە زیاتر ئەو غازەیە كە لای بریكارەكان و فرۆشیارانە.

بریكارەكەی دابەشكردنی غازی ماڵان پێشبینیكرد لە دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوودا غاز لە سلێمانی گران ببێت و نرخی هەر بوتڵێكی بۆ 14 هەزار دینار و زیاتر بەرزببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتەكەی ئەمریكا و بڕیاری دادگای پاریس
“فشارێكی نێودەوڵەتیی جدی هەیە لەسەر حكومڕانی لە هەرێم”

بە چەند رۆژێكی كەم پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، میدیایەكی جیهانی بڕیارێكی دادگای پاریس تایبەت بە هەناردە…
زیاتر ببینە

“پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابینبکرێت”
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و فەرماندە سەربازییەکانی هەرێم ئاشكراكرا

سەرۆکی هەرێم لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی هەرێم کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هاوئاهه‌نگيى سه‌ربازی له‌نێوان…
Total
0
Share