رێكاری نوێ دەگیرێتەبەر و بەهای دۆلار دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عێراق پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە بازرگانە بچووكەكان دەستپێدەكات كە بە جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوەش كاریگەری لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاری دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەفتەی رابردوو لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی لە هەولێر باس لەوە كرا كە پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بۆ بازرگانە بچووكەكان دەستیپێكردووە كە ئەوەش بە چەند مەرجێك دەدرێتە بازرگانان.

وتیشی، “پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە بازرگانە بچووكەكان كە شمەك و كاڵا هاوردە دەكەن كاریگەری لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: کۆتایی هەفتە لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ئاشکرایکرد، کۆتایی ئەم مانگە لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی سلێمانی رەوانەی بەغداد دەکرێت. یادگار جەبار،…
Total
0
Share