روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی لە دوێنێ پێنجشەممەوە سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە زیانی زۆری بە تۆڕەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا گەیاندووە و شۆرتێكی زۆر دروستبووە و چەند هێڵێكی گواستنەوەی تەوژم بەرز لەكاركەوتوون.

ئەندازیار ئەنوەر حمەسەعید بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی لە دوێنێ پێنجشەممەوە سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە زیانی زۆری بە تۆڕەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا گەیاندووە و شۆرتێكی زۆر دروستبووە و چەند هێڵێكی گواستنەوەی تەوژم بەرز لەكاركەوتوون و زیاتر لە 35 فیدەری دابەشكردنی كارەبا لەناو شار و دەرەوەی شار لەكاركەوتوون.

دەشڵێت، “سەرجەم تیمەكانی چاكسازیی هێڵەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبا و سیانەكان لەكاردان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: حكومەتی عێراق دەیەوێت ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابخات

بابەتی دواتر

ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان 70 سانتیمەتر و بەنداوی دەربەندیخان 60 سانتیمەتر زیادیانكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share