نێچیرڤان بارزانی: یەکێتی یادگاری مام جەلال_ە و پێویستە لەسەر رێچکەی ئەو بەردەوام بێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

ێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا كە لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی پێشكەشیكرد رایگەیاند، “خۆشحاڵم لەگەڵ ئێوەدا بەشداری رێورەسمی كردنەوەی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی دەكەم و پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم هیوادارام ئەنجامی باشی لێبكەوێتەوە”.

نێچیرڤان بارزانی لە وتارەكەیدا باسیلەوەشكرد، “یەكێتیی یادگاری مام جەلالە و دەبێت لەسەر هەمان ئاڕاستەی ئەو بۆ لێكتێگەیشتن و چارەسەری كێشەكان بەردەوام بێت”.

هەر لە وتارەكەیدا وتی، “لە سەردەمی ئازادیدا لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دامەزرێنەری ئەزموونی هەرێم و دەستكەوتەكانین، ئەوان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكە مێژووی نوێیان بۆ كوردستان نووسیوە، ئێستاش لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكە ئەركی پاراستنی یەكڕیزی و كاری هاوبەشیان لەسەرە بۆ ئەوەی دەستكەوتەكانی هەرێم بپارێزن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “سەركەوتنی راپەڕین و جێگیركردنی مافەكانی كوردستان لە دەستووری عێراقدا بەرهەمی ئەو هاوكاری و برایەتییە بووە كە لەنێوان یەكێتیی و پارتی و لایەنەكانی دیكەدابوون، ئێستاش تاكە رێگە لەبەردەمماندا درێژەدانە بە یەكگرتوویی و كاری پێكەوەیی لە ئێرە و لە بەغداد، پێچەوانەكەشی زیان و لاوازیی هەرێمی كوردستانە، ئاڵنگارییەكانی هەرێم ئەوە دەخوازێت ناكۆكییەكان وەلا بنێین و بەیەك دەنگ لە بەغداد بین، ئاساییە ركابەری سیاسییمان هەبێت، بەڵام پێویستە بەرژەوەنیەكی هاوبەش بۆ ئامانجێكی هاوبەش كۆمانبكاتەوە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی هێندە بەهێزە لە پێش دوو هەڵبژاردن كۆنگرە دەبەستێت

بابەتی دواتر

عەممار حەكیم: مام جەلال خۆشەویستی عێراقییەكانی بەدەستهێنابوو چونكە هەمیشە بە وەفابوو بۆ گەلەكەی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت”

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت، بەپێچەوانەوە…
Total
0
Share