مووچەی چوار مانگی ئەم توێژە بەیەكەوە خەرجدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، كێشەی مووچە پاككەرەوەكانی تەندروستیی هەڵەبجە چارەسەركراوە و بەسەر یەكەوە بۆیان خەرجدەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە تێیدا هاتووە، بە هەوڵی دكتۆر ماكوان جەمیل بەڕێوەبەری گشتیی بانكی هەرێم – سلێمانی كێشەی مووچەی پاككەرەوەكانی تەندروستی چارەسەركران.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ موچەی دوو مانگیان بەسەر یەكەوە بۆ خەرجدەكرێت ولەگەڵ هاتنی مووچەی مانگی 10 وەزارەتی تەندروستی مووچەی دوو مانگی دواتر بۆ ژینگە پارێزانی نەخۆشخانەكانی سنوورەكە دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف: هەر مامۆستایەکی ئایینی پێش دادوەر مارەبڕین بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەر مامۆستایەکی ئایینی پێش دادوەر مارەبڕین بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.…
Total
0
Share