شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە نیوەڕۆدا شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین روو لە ناوچەكەمان دەكات سەرەتا بارانبارین لە باكووری رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات و دواتر تەواوی ناوچەكانی تر دەگرێتەوە و باران بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت هەندێک كات لێزمە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە نیوەڕۆدا شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات سەرەتا بارانبارین لە باكووری رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات و دواتر تەواوی ناوچەكانی تر دەگرێتەوە و باران بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت هەندێك كات لێزمەباران و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو ناوچانەی ئەمڕۆ پێشبینیدەكرێت ئاستی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەكانی دیكە بەشێك لە رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر وەك ( كۆیە و تەق تەق و هیران ) هەروەها بەشێك لە سنووری ئیدارەی گەرمیان رۆژهەڵاتی و پارێزگای كەركوك.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت هەروەها لە هەندێك كات هەورە تریشقە لەگەڵ دەبێت و پێشبینیدەكرێت لە كاتەكانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و بەرزەكان بەفر بارینێكی كەم هەبێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 2 تــــا 4 پلە نزمتر دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 14

سلێمانی : 10

دهۆك : 14

كەركوك : 17

هەڵەبجە : 10

زاخۆ : 15

سۆران : 5

حاجی ئۆمەران : 0

گەرمیان : 18

بابەتی پێشتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: حكومەتی عێراق دەیەوێت ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابخات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share