روونكردنەوەیەك لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقەوە

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ئەو بەڵگەنامانە رەتدەكاتەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە و دەڵێت، “دوورن لە راستییەوە و ئامانج لێیان زیانگەیاندنە بەناوبانگی دەوڵەت و شكۆی سەرۆكایەتیی كۆمار”.

فەرمانگەی راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی كۆمار بڵاویكردووەتەوە، دەزگاكانی راگەیاندن چەند بەڵگەنامەیەكیان بەناوی سەرۆكایەتیی كۆمار لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكردووەتەوە كە ئاماژە بە پێشێلكاریی یاسایی و گەندەڵی ئیداری و دارایی دەكەن.

سەرۆكایەتی كۆمار جەختدەكاتەوە، ئەو بەڵگەنامانە زۆردوورن لە راستییەوە و دروستكراون لەلایەن كەسانێك كە ئامانجیان زیان گەیاندنە بە ناوبانگی دەوڵەت و شكۆی سەرۆكایەتی كۆمار، بۆیە دەرگاكانی سەرۆكایەتیی كۆمار وڵان لەبەردەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداریی و دارایی و هەموو ئەو كەسانەش كە بەڵگەنامە دروستكراوەكان بڵاودەكەنەوە و بانگەشەیان بۆ دەكەن دادگایی دەكرێن.

هاوكات فەرمانگەی راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی كۆمار داواش لە دەزگاكانی راگەیاندن و بەرپرسانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات لە بڵاوكردنەوە و گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری و بەڵگەنامە ساختەكاندا وردبینی بكەن پێش بڵاوكردنەوەیان، چونكە رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هێرشێکی داعشدا چالاکوانێکی دیکە لەباکووری بەغداد کوژرا، هیومان ڕایتس وۆچیش هۆشداری دەدات

سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان ئاشکرایانکرد، چەکدارانی داعش چالاكوانێكیان كوشتووە، كە سەرۆکی كۆمەڵەیەكی گەنجانی خۆبەخش بووە، هیومان ڕایتس وۆچ-یش دەڵێت،…
Total
0
Share