قائیمقامیەتی چەمچەماڵ هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاوە پردی گوندی ئالیاوە زیانی بەركەوتووە و ئاگاداری دانیشتووانی ناحیەكانی قادر كەرەم و تەكیەی جەباری دەكەین ئەو رێگایە بەكارنەهێنن.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری دانیشتووانی ناحیەكانی قادر كەرەم و تەكیەی جەباری دەكەین كە بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاوەوە پردی گوندی ئالیاوا زیانی بەركەتووە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستكردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “داواتان لێدەكەین رێگاكە بەكارنەهێنن تا ئەو كاتەی پردەكە چاكدەكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق مەرجی بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share