پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد كە ماددەی هۆشبەریان بەكاردەهێنا

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ڕێگرییكردن دەستگیركرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “مەفرەزەکانی نوسینگەی کوردساتی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان چوار تۆمەتباریان بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر و تەقەکردن و ڕێگرییکردن دەستگیرکرد.”

باسی لەوەشكردووە، “پاش کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی نوسینگەی کوردساتی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، توانیان چوار تۆمەتبار بەتۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر و تەقەکردن و ڕێگرییکردن لەھاوڵاتییان دەستگیربکەن”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لە ئێستادا ھەریەک لە تۆمەتباران (ئ، ش، ع لە دایکبووی2003 م، س، م لە دایکبووی 2002 – ب، ح، س لە دایکبووی 2003 – ش، أ، ش لەدایکبووی 1999) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: میهرەبانی بەسوودە بۆ تەندروستیی مرۆڤ

بابەتی دواتر

دوایین قسەی شێخ باز لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر ماڵەكەیەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share