ئاگادارییەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی

خوێندكارێك لەكاتی تاقیكردنەوەدا فۆتۆ: ئێستا

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئاگاداری ئەو خوێندكارانە دەكات كە بەمدواییە تاقیكردنەوەیان كردووە، ئەنجامەكانیان داخڵی سیستمی زانكۆلاین كراوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، ئاگادارى ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەکاتەوە کە بەهۆى توشبوونیان بە پەتاى کۆرۆنا نەیانتوانیبوو بەشدارى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى بکەن، دواتر لەلایەن وەزارەتى پەروەردە دووبارە تاقیکردنەوەیان کردەوە، ئێستا ئەنجامەکانیان گەیشتۆتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و داخڵى سیستمى زانکۆلاین کراوە.

ڕوونیشیكردوەتەوە، ئەو دەرچووانە لەئێستادا دەتوانن بچنە نێو زانکۆلاین و فۆڕمى داواکارى لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەشبکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەشدەدات، سەبارەت بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان، ئاگاداریان دەکەینەوە پێشتر لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا وشه‌ی تێپه‌ڕ و نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم)یان ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە کراوە و دەتوانن لە خوێندنگەکانیان وەریبگرنەوە بۆ ئەوەى وەک سەرجەم دەرچووانى دیکە داواکارى پێشکەش بکەن و بچنە پێشبڕکێى وەرگرتنەوە.

بابەتی پێشتر

چاپی یەكەمی بەرهەمەكانی شكسپیر بە 10 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

بابەتی دواتر

لە هەولێر هەڵمەتی چاندنی 60 هەزار نەمام دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share