روونكردنەوەیەك لە بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، 16 ئۆتۆمبێلمان لە نێو ئاودا دەركردووە و سەرجەم تیمەكانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بەهاناوە چوونی هاوڵاتییان لەو شوێنانەی لافاو تێیدا دروستبووە.

كاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، لە 11 گەڕەك لە هەولێر گرفتمان هەبووە و تیمەكان بە هانای هاوڵاتییانەوە چوون و 16 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانمان لە نێو ئاودا دەركردووە و هێڵی گەرم دروستكراوە كە هەر هاوڵاتییەك دووچاری گرفت بوو دەتوانێت پەیوەندیی بكات و تیمەكانمان بە هانایەوە دەچن.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر جەختیكردەوە و وتیشی، “سەرجەم تیمەكانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بەهاناوە چوونی هاوڵاتییان لەو شوێنانەی لافاو تێیدا دروستبووە”.

بابەتی پێشتر

مایکرۆسۆفت بەبڕی 3.4 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەڵمانیا دەکات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پارێزگاری ناوچەی لامبێسی لەندەن كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share