پەکەکە: سوپای تورکیا لە چەند ناوچەیەکی هەرێم کشایەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو ڕێکكارە سەربازییانەی ئەوان گرتوویاننەتەبەر، سوپای تورکیا لە چەند ناوچەیەک دەستی بە پاشەکشە کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، ” لە شەش مانگی ڕابردوودا گەریلاکانی پەکەکە 599 هێرشیان دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە، 670 ئەندامی سوپای تورکیا کوژراون و سوپای تورکیایش 232 جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە”.

هەر بەپێی ئامارەکەی هەپەگە، لە شەش مانگی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا 101 گەریلای پەکەکە لە ناوچەکانی ئاڤاشین و مەتینا و زاپ شەهیدبوون، لەو ژمارەیەش 32 گەریلا بەهۆی هێرشی چەکی کیمیاییەوە شەهیدبوون.

سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی سوپای تورکیا، هەپەگە ڕایگەیاندووە، “هۆکاری سەرەکیی کشانەوەی سوپای تورکیا بۆ ئەو ڕێوشوێنە چڕوپڕە سەربازییانە دەگەڕێندرێتەوە، کە هێزەکانی گەریلا لە ناوچەکانی شەڕ گرتوویاننەتەبەر، بەشێوەیەک ڕۆژانە چەندین چالاکیی جۆراجۆر دژ بە بنکە و خاڵە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەو ناوچانە ئەنجامدەدەن و ڕێگانادەن هاوسەنگیی هێز بکەوێتە دەست سوپای تورکیا و زاڵبن بەسەر ناوچەکەدا”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە” کشانەوەی سوپای تورکیا لە ناوچەی تابووری عەرەب یەکەم جار نییە، پێشتریش لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەر لە جموجۆڵەکانی پارتی لە ناوچەی مەتینا، تورکیا لەو ناوچەیە کشایەوە، پاشتر هەوڵێکی نوێیان دا بۆ داگیرکردنەوەی ئەو ناوچەیە، بەڵام لە هەوڵی دووەمیشدا شکستیانهێنا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پله‌ى نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ى به‌رزكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، به‌ فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌یان به‌رزكرایه‌وه‌ و به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و…
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: داستانی پردێ داستانی راکردنی هەندێک هێز بوو لە سنووری مەلا عەبدوڵا

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن و پەیوەندی بەوەی بەناوی…
Total
0
Share