پێشبینییەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ئاشكراكرا

بەپێی پێشبینییەكان لە دوو ڕۆژی یەكەمی جەژنی قورباندا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە هەندێك شار و ناوچەش ئەگەری خۆڵبارینێكی كەم هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینى دەکرێت ڕۆژانى شەممە و یەکشەممە ئاسمانى هەرێم ساماڵ بێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور بە تایبەت لە ناوچەکانى پارێزگای دهۆک.

ڕۆژی شەممە پلەكانی گەرمای شارەكان بەمجۆرە دەبێت:

هەولێر (43-44) پلە
سلێمانى (41-42) پلە
دهۆک (42-43) پلە
هەڵەبجە (43-44) پلە
کەرکوک (45-46) پلە
گەرمیان (46-47) پلە

هەر بەپێی پێشبینییەكان ڕۆژی یەکشەممە پلەکانى گەرما بەراورد بە ڕۆژی پێشتر یەک پلە بەرزتر دەبنەوە، وەك ئەوەی كەشناسیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت، ڕۆژى دووشەممە پلەکانى گەرما 4 پلە دادەبەزن و دەگەڕێنەوە بۆ ئاستی پێوانەیی خۆی هاوشێوەی ئەمڕۆ هەینی.

دەربارەی تۆز و خۆڵیش كەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینى دەکرێت ڕۆژى یەکشەممە تۆزێکى سووک لە باشوورى هەولێر دروست ببێت، لەگەڵ تۆزێکى مامناوەند لە گەرمیان و کەرکوک و دەوروبەرى لە کاتەکانى شەودا.

بابەتی پێشتر

منداڵێكی پێنج ساڵان خنكا

بابەتی دواتر

پلاسخات داوای قوربانی لە سیاسییەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share