خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا بۆ ڕوسیا: پێشوازی لە گفتوگۆ دەكەین، بەڵام سوریا جدی نییە

دەسەڵاتی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان پێشوازی لە پێشنیازی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی سوریا دەکات، بەڵام دووپاتیدەكاتەوە، حكومەتی سوریا ئامادەی گفتوگۆی جدی نییە و بەردەوامە لە دەستگرتن بە بۆچوونەكانیەوە.

ڕۆژی هەینی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا داوای لە ئیدارەی خۆبەرێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد لەگەڵ حکومەتی سوریا کێشەکانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن، عێراقی بە نمونەیەکی هاوشێوە باسکرد، بەوەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراقدا کێشەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای كوردستان وەڵامی پێشنیازەكەی لاڤرۆڤی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە، “بەڕێز سێرگی لاڤرۆڤ ئێوارەی هەینی باسی لە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا کردووە، ئێمە ئەوە وەک هەنگاوێکی ئەرێنی دەبینین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هیوادارین ڕوسیا ڕۆڵێکی ئەرێنی هەبێت لەو گفتوگۆیانەدا”.

بەڵام ڕەخنەی ئەوەی هەیە، كە “یەکێک لە سەرەکیترین ڕێگرییەکانی سەرکەوتوبوونی گفتوگۆ، ئەوەیە حکومەتی سوریا هیچ گۆڕانکارییەک قبوڵ ناکات، لەسەر بیکردنەوە و ڕوانینی خۆی بەردەوامە بەبێ گوێدانە ئەو قەیران و نەهامەتییانەی گەلی سوریای تێدایە، حکومەتی سوریا گفتوگۆی جددی نەک لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری، بەڵکو لەگەڵ هیچ لایەنێکی دیکە ناکات”.

باسیشی لە هۆکاری شکستهێنانی گفتوگۆکانی پێشوو كردووە و ڕایگەیاندووە، “حکومەتی سوریا سوورە لەسەر گەڕانەوە بۆ ماوەی بەر لە قەیرانی سوریا، هەموو ئەو هەنگاوانەشی حکومەتی سوریا دەیانگرێتەبەر، یەکناگرێتەوە لەگەڵ هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچە دەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆمپانیاكانی بواری نەوت داوای گەرەنتی دەكەن و دەشڵێت، “هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كاریگەری لەسەر…
زیاتر ببینە

پەروێزخان لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە دەكات كە لە چاوپێكەوتنێكدا هەڵپەڕی

دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی یەکێک لە فەرمانبەرەکانیان بڵاوکردەوە، بڕیاری ڵیکۆڵینەوە و سزادانی ئەو…
زیاتر ببینە

ئەو خاوەنکارانەی قەرزدارى دەستەبەرى کۆمەڵایەتیى کرێکارانن ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی کار ئەو خاوەنکارانە ئاگاداردەکاتەوە کە قەرزدارى دەستەبەرى کۆمەڵایەتیى کرێکارانن. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share