مایکرۆسۆفت بەبڕی 3.4 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەڵمانیا دەکات

مایکرۆسۆفت رایگەیاند، تا ساڵی 2025 بە بڕی 3.4 ملیار دۆلار لە ئەڵمانیا وەبەرهێنان دەکات بەتایبەتی لە فراوانکردنی هەوڵەکانی کۆمپانیاکە لە بواری زیرەکی دەستکرد.

براد سمیس، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، “وەبەرهێنانەکە بە ئاڕاستەی دوو هێندەکردنی توانای ژێرخانی زیرەکی دەستکرد و ناوەندی داتای مایکرۆسۆفت ئەنجامدەدرێت”.

قازانجی مایکرۆسۆفت لە ئەمساڵدا تا ئێستا بە رێژەی 33٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 22 ملیار دۆلار، پێشتریش داهاتی کۆمپانیاکە لە چارەکی کۆتاییدا لە 31ی کانوونی یەکەمی 2023 زیاتر لە 17٪ لە چاو ساڵی رابردوودا بەرزبووبووەوە و گەیشتبووە 62 ملیار دۆلار.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا وەبەرهێنانی بە بڕی 3.2 ملیار دۆلار لە ئوستڕاڵیا راگەیاند، کە گرنگی بە زیرەکی دەستکرد دەدات و جەختیلەوە کردبووەوە کە ئەوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئابووری وڵات و بەرگری ئەلیکترۆنی، هاوکات ئەوە گەورەترین وەبەرهێنانی ئەو کۆمپانیایەیە لەو وڵاتە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە”. کاروان یاروەیس، ئەندامی…
زیاتر ببینە

ئەمریکا ئیدانەی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگریی S-400 لەلایەن تورکیاوە دەکات

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لەبارەی ھەواڵی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگریی S-400 لەلایەن تورکیاوە، هەڵوێستی وڵاتەکەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند “ئەگەر…
Total
0
Share