لە شەقامێکی قەزای ئاکرێ کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل کەوتەکار و لە ئەمڕۆوە سەرپێچییەکان تۆماردەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئاکرێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەین کە کامێرای جێگیریی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە شەقامی پەیمانگە کەوتەکار.
ئاماژە بەوەش دەکات، کامێراکە لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە کەوتەکار و سەرپێچییەکان تۆماردەکرێن.