تا ئێستا بكوژی منداڵەكەی هەولێر ئاشكرانەكراوە

شەوی رابردوو لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەكانی ئاسایشی هەولێر و ئەندامانی باندێكدا لە گەڕەکی سێتاقانی هەولێر، منداڵێك كوژرا، بەڵام تا ئێستا بكوژەكەی ئاشكرانەكراوە.

دوای چەند كاتژمێرێك لە رووداوەكە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، “ئەو باندەی لە گەڕەکی سێتاقان رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە دەستگیرکران”.

لەگەڵ راگەیاندنی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا، ئاسایشی هەولێر و لایەنە ئەمنییەكان هیچ ئاماژەیەكیان بۆ ئەوە نەكردووە كە منداڵەكەی گەڕەكی سێتاقان بە گولـلەی كێ كوژراوە و تا ئێستا دۆسیەكە بە تەمومژاوی ماوەتەوە و كەس بەرپرسیارێتیی خۆی لە كوژرانی منداڵەكە رانەگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

بارانبارین كۆتاییهات و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

رووداوێكی هاتوچۆ هاوڵاتییەكی كردە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share