ئەڵمانیا بڕیارێک لە بەرژەوەندی یەپەگە دەدات

لایەنگرانی پەپەگە لە ئەڵمانیا

دوای سێ ساڵ لە قەدەغەکردنی ئاڵای یەپەگە و یەپەژە لە ئەڵمانیا، دادگایەک لە هەرێمی باڤاریا لە ئەڵمانیا بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.

میدیاکانی ئەڵمانیا ڕۆژی 2 ی کانونی یەکەم ئاشکرایانکرد، کە لایەنگرانی یەکینەکانی پاراستنی گەل “یەپەگە” و یەکینەکانی پاراستنی ژن “یەپەژە” دەتوانن لە خۆپیشاندانەکانیاندا ئاڵاکە بەکاربهێنن.

لە ساڵی 2017 دا دادگای باڵای ئەڵمانیا بڕیاریدا هەر کەسێک ئەو دوو ئاڵایە بەرزبکاتەوە بە دوو هەزار و 400 یۆرۆ سزای لەسەر بسەپێندرێت و بڕیارەکە درایە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بۆ جێبەجێکردنی.

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕۆژی 2ی ئایاری 2017 فەرمانێکی نارد بۆ هەموو پارێزگاکانی ئەڵمانیا کە لە ناویدا پەیەدە، یەپەگە، یەپەژە و ناڤ-دەم قەدەغە کرابوو، وەزراەتی ناوخۆ ئەو فەرمانەی وەکو نوێکردنەوەی قەدەغەی سەر پەکەکە ناوزەدکردبوو.

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی سەر ئاڵای یەپەگە دوای ئەوەدێت کە یەکێتی ئەوروپا داوای سزادانی تورکیا دەکات لەبەرامبەر ئەو کردەوانەی لە ناوچەکە و لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەینوێنێت و ئەوروپا دەیەوێت بە پڕۆژەیەک هاوکاری ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: له‌رۆژانی جه‌ژندا 150 شوێن به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه‌ و چوار شوێن داخراون

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا زیاتر له‌ 150 شوێنیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌ و ‌به‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش توانراوه‌…
زیاتر ببینە

خالید شوانی: هیوادارین دوای بڕیارەکەی دادگا سەرجەم فراکسیۆنەکان بگەرێنەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا

وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، “هیوادارین دوای بڕیارەکەی دادگای کارگێڕی سەرجەم فراکسیۆنەکان بگەرێنەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا”. د. خالید شوانی،…
Total
0
Share