وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەوە دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، توانراوە رەزامەندیی حكومەتی عێراق وەربگیرێت كە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە سەرجەم پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە و هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مانگانە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، توانراوە رەزامەندیی حكومەتی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەمواری یاسای بودجە وەربگیرێت كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە سەرجەم پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە و مانگانە هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هەمواری یاسای بودجە دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندیی عێراق: بەهای 100 دۆلار دادەبەزێت بۆ خوار 150 هەزار دینار

بابەتی دواتر

کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share