پەروەردەی شارەزوور بڕیاریدا و سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور رایدەگەیەنێت، بڕیاردرا سبەی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سنوورەكە پشووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەپێناو سەلامەتیی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران و منداڵان و پشتبەستن بە پێشبینیی كەشناسی و دوای وەرگرتنی رای قائیمقامی قەزای شارەزوور و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا سبەی بكرێتە پشوو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پشووەكە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: لە رۆژانی دەنگداندا گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامدەبن

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی گەشتە ئاسمانییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبن.…
Total
0
Share