گولـلە نراوە بە دڵ و سەرییەوە

تەرمی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە كە دوو گولـلە نراون بە دڵ و سەرییەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك رایگەیاند، لە نزیک کۆمەڵگەی “سۆما ستی” لە شاری کەرکوک، تەرمی گەنجێکی کوردی تەمەن 17 ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوه كە دوو گولـلە نراون بە دڵ و سەرییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كوژراوەكە ناوی ئەحمەد ئازادە و خوێندکاری زانکۆیە، دوێنێ بە مەبەستی کڕینی یارییە ئەلیکترۆنییەکان چووەتە بازاڕ و بڕی 800 دۆلاری پێبووە، لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتووە سواری ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاكسی بووە كە دوو کەسی تیادا بووە و لەو كاتەوە بێسەروشوێنبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی: دابەشکردنی پاداشتی شەش مانگی خانەنشینان دەستیپێکردووە

بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی رایگەیاند، “دابەشکردنی پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی شەش مانگی خانەنشینان دەستیپێکردووە”. ئەشرەف فازڵ، بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی…
Total
0
Share