کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کێن؟

بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، لە ئێستاوە ململانێکانی نێوان کاندیدەکان دەستیپێکردووە و هەر یەکەیان لە هەوڵدایە بە سوودوەرگرتن لە لایەنی لاوازی بەرامبەرەکەی زۆرترین دەنگ کۆبکاتەوە.

دیارترین کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بریتین لە:

یەکەم: پارتی کۆمارییەکان
-دۆناڵد ترەمپ، یەکەمین کاندیدی پارتی کۆمارییەکانە، هەرچەندە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام کۆڵینەداوە بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی کەوتووەتە کێبڕکێی رکابەرەکانی.

ترەمپ لە کێبڕکێ پێشوەختەکانی هەڵبژاردن توانیویەتی لە ویلایەتەکانی ئایۆوا، نیوهامپشایر و نیڤادا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
– نیکی هێلی، کە پارێزگاری پێشووی ویلایەتی کارۆلینای باشوور و باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، بەپێی راپرسییەکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، تا ئێستا 19% ی دەنگی دەنگدەرانی پارتەکەی کۆکردووەتەوە.

دووەم: پارتی کۆمارییەکان

-جۆ بایدنی تەمەن 81 ساڵان و 46 ەمین سەرۆکی ئەمریکایە، دەیەوێت بۆ چوار ساڵی دیکە درێژە بە کارکردنی بدات، هەرچەندە ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی تەندروستیی و تەمەنییەوە بڵاودەکرێنەوە، بەڵام بۆچوونێک هەیە کە بەم حاڵەشەوە جارێکی دیکە توانای سەرکەوتنەوەی بەسەر بایدندا هەیە.

سێیەم: سەربەخۆکان

-دین فلیپیس، کە کۆنگرێسمانێکی سەربەخۆیە، هەرچەندە چانسی بوون بە سەرۆکی ئەمریکای زۆر کەمە، بەڵام خۆی دەڵێت بەسەر بایدندا سەردەکەوێت.

-رۆبەرت ئێف، کەنەدی کوڕ، بەڕای شارەزایانی هەڵبژاردن، هەرچەندە کاندیدە سەربەخۆکان لەتوانایاندا نییە بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیان سەربکەون، بەڵام دەتوانن کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دروستبکەن، بەپێی راپرسییەکانیش ئەم کاندیدە، دەتوانێت بە رێژەیەکی بەرچاو زیان بە دەنگەکانی جۆ بایدن بگەیەنێت بەراورد بە دۆناڵد ترەمپ.

-کۆرنێل ۆست، سەرەتا ویستی لەسەر پارتی سەوز خۆی کاندید بکات، بەڵام پاشگەزبووەوە و خۆی وەک سەربەخۆ کاندید کرد، بەڵێنی داوە هەژاری لە وڵاتەکەیدا نەهێڵێت و کێشەی نیشتەجێبوون چارەسەربکات، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ چانسێکی بردنەوەی نییە.

-جیل ستاین، ئەمە جاری یەکەم نییە بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکات، لە ساڵی 2016 ش بەشداریکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا چانسی بردنەوەی نییە.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەوە دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات

بابەتی دواتر

سێ هەڵبژاردن لە ئیندۆنیزیا دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share