ڤیدیۆ.. ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونی دێرین ئەحمەد دوای بڕیاری رووخاندنی

بە بڕیاری دادوەری ئاسایشی سلێمانی هێزە ئەمنییەكان ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونی دێرین ئەحمەد ناسراو بە “كوێخا دێرین”یان رووخاند.

پەیامنێرمان لە ماڵی تۆمەتبارە و زانیاریی زیاتر دەخاتەڕوو:

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند، پاش ئەوەی کاتژمێر 12:10 خولەکی شەوی 29 لەسەر 30ـ ی 1ـی 2024، لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی بەردەم (یانەی کۆمەڵایەتیی سلێمانی) تەقە لە هاوڵاتی “ئەحمەد کامیل فەقێ” سەرمایەدار کرا و بەهۆیەوە بریندارکرا، دوای رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی هێزە ئەمنییەکان دەستپێکرد، سەرئەنجام لە رۆژی 30ـ ی 1ـی 2024، بەپێی مادەی 405 – 31ـ ی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباری سەرەکی و تەقەکەر (ئەحمەد عەبدولرەزاق عەلی) دەستگیرکرا.

‏‎دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناو و دەرکەوت تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی (ئومێد کەمال) هاوکاری کردووە کە هاوپیشەیەتی و هەردووکیان پێشمەرگەن لەلای (دێرین ئەحمەد محەمەد) ناسراو بە (کوێخا دێرین)، بە بڕیاری ناوبراو تاوانەکەیان کردووە.

‏‎دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، “پاشان رۆژی 5ـ ی 2ـ ی 2024، تۆمەتبار ئومێد کەمال کە هاوکاری کردووە دەستگیرکرا و ئێستا، کوێخا دێرین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە بەپێی مادەی 405 – 31ـ ی لە یاسای سزادانی عێراقی کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشە بووە لە سەرمایەدارێکی سلێمانی”.

جەختی لەوەشكردەوە، لەو چوارچێوەیەدا دادوەر بڕیاریدا دەستبگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار، “دێرین ئەحمەد” و رووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی بە زیادەڕۆیی کرابوونە سەر موڵکی گشتی.

بابەتی پێشتر

روونکردنەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر دەستگیرکردنی دێرین ئەحمەد

بابەتی دواتر

ئەو نوێنەرانەی بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆیان نەکردووە ملیۆنێک دیناریان لێ دەبڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ جوتیاران

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایدەیەگەیەنێت لە سبەینێوە دەستدەكەوە بە وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران و پڕۆسەكەش بۆ ماوەی یەك هەفتە…
Total
0
Share