روونکردنەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر دەستگیرکردنی دێرین ئەحمەد

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەسەر بڕیاری دەستگیرکردنی دێرین ئەحمەد محەمەد بڵاوکردەوە و دەڵێت، “کوێخا دێرین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە بەپێی مادەی 405 -31ـ ی یاسای سزادانی عێراقیی، کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشەبووە لەسەرمایەدارێکی سلێمانی.”

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش ئەوەی کاتژمێر 12:10 خولەکی شەوی 29 لەسەر 30ـ ی 1ـی 2024، لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی بەردەم (یانەی کۆمەڵایەتی سلێمانی) تەقە لە هاوڵاتی “ئەحمەد کامیل فەقێ” سەرمایەدار کرا و بەهۆیەوە بریندارکرا، دوای رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی هێزە ئەمنییەکان دەستپێکرد، سەرئەنجام لە رۆژی  30ـ ی 1ـ ی 2024، بەپێی مادەی 405 – 31ـ ی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباری سەرەکی و تەقەکەر “ئەحمەد عەبدولرەزاق عەلی” دەستگیرکرا.

‏‎باس لەوەشکراوە، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناو و دەرکەوت تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی (ئومێد کەمال) هاوکاری کردووە کە هاوپیشەیەتی و هەردووکیان پێشمەرگەن لەلای (دێرین  ئەحمەد  محەمەد) ناسراو بە (کوێخا دێرین)، بە بڕیاری ناوبراو تاوانەکەیان کردووە.

‏‎دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت، “پاشان رۆژی 5ـ ی 2ـ ی 2024، تۆمەتبار ئومێد کەمال کە هاوکاری کردووە دەستگیرکرا و ئێستا، کوێخا دێرین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە بە پێی مادەی 405 – 31ـ ی لە یاسای سزادانی عێراقی کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشە بووە لە سەرمایەدارێکی سلێمانی .

جەخت لەوەشکراوەتەوە، لەو چوارچێوەیەدا دادوەر بڕیاریدا دەستبگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار، “دێرین  ئەحمەد” و رووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی بە زیادەڕۆیی کرابوونە سەر موڵکی گشتی.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرێك لە گیرفانی خۆی مووچەی فەرمانبەرەكانی دابەشدەكات

بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە گیرفانی خۆی مووچەی فەرمانبەرەكانی دابەشدەكات ڕەزا سەنگاوی، بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی…
Total
0
Share