ئەو نوێنەرانەی بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆیان نەکردووە ملیۆنێک دیناریان لێ دەبڕێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنەکەی ئەمڕۆی بۆ سبەی سێشەممە هەڵگرت و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەتیش داوای لە فەرمانگەی دارایی کرد بڕی یەک ملیۆن دینار لە هەر ئەندامێکی ئامادەنەبووی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ببڕن.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی 168 ئەندامی ئەنجوەمەنەکە دەست پێکرد، دوای خویندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای هاتووچۆ ژمارە (8)ی ساڵی 2019 تەواو کرد و دواتریش کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی سێشەممە هەڵگیرا.

لە دانیشتنەکەدا، حەبیب هاشم عەبد عەلی وەک نوێنەر لە ئەنجومەنی نوێنەران سوێندی یاسایی خوارد، لە شوێنی نوێنەری دەستلەکارکێشاوە عەدنان فەیحان.

هاوکات، موحسین مەندالاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، رێنمایی بەشی راگەیاندنی کرد ناوی ئەو نوێنەرانە بڵاوبکاتەوە کە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ئامادەنەبوون و رێنمایی فەرمانگەی داراییشی کرد بڕە پارەیەک (یەک ملیۆن دینار) ببڕێت بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەندامان لەم دانیشتنەدا.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونی دێرین ئەحمەد دوای بڕیاری رووخاندنی

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگەنادرێت بەرپرسیارێتی حزبی بۆ دەستكەوتی تایبەت بەكاربهێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کازمی ئۆپەراسیۆنێکی ڕاگەیاند

فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکان ئۆپەراسیۆنێکی دژی شانە نووستووەکانی داعش لە تارمییە…
Total
0
Share