ئاگادارییەك بۆ جوتیاران

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایدەیەگەیەنێت لە سبەینێوە دەستدەكەوە بە وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران و پڕۆسەكەش بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێـت.

كامەران وریا بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە سبەینێوە دەستدەكەنەوە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ماوەی یەك هەفتە پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی ڕابردوودا بۆ ماوەی نزیكەی 60 ڕۆژ گەنمی جوتیارانیان وەرگیراوە ئەو وادەیەی دیاریكرابوو بۆ وەرگرتنی گەنم كۆتاییهات، بەڵام لەسەر داوای ژمارەیەك لە جوتیاران ئەو وادەیە لە سبەینێوە بۆ ماوەی یەك هەفتە درێژكرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیگەرانە لەو گرژیانەی کە لەم دواییانەدا لە گوندی لاجـ.ـان روویانداوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجـ.ـان بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی…
Total
0
Share