عەفرین.. ژمارەی كوژرانی تەقینەوەكەی عەفرین بەرزبووەوە

وێنەی شوێنی تەقینەوەكە

بەگوێرەی زانیارییەكانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، بەهۆی ئەو تەقینەوەی ئەمڕۆ لە عەفرین ڕویدا ژمارەی ئەو كەسانەی كوژراون بەرزبووەتەوە بۆ پێنج كەس و دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون.

لە هەواڵێكیدا ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەم، ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، “تەقینەوەیەكی بەهێز شاری عەفرینی كردە ئامانج، ئەو شارە لەژێر دەستی توركیا و گروپەكانی سەر بەو وڵاتەیە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تەقینەوەكە لەڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجامدراوە لە بازاڕی هال نزیك ناوچەی پیشەسازی شارەكە، بەهۆیەوە زیانێكی زۆری گیانی هەن، پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە كە سێ كەسیان ئەندامی هێزە ئەمنییەكانن.

ڕوانگەی سوری ئەوەشی ڕایگەیاندووە، ژمارەی قوربانییەكان تا دێت بەرز دەبنەوە بەهۆی زۆری ژمارەی بریندارەكان كە 19 كەسن  و هەندێكیان لە دۆخێكی سەختی تەندروستیدان.

عەفرین شارێكی ڕۆژئاوای كوردستانە و دەكەوێتە باكووری حەلەب، زیاتر لە دوو ساڵە لەلایەن سوپای توركیا و هێزەكانی سەر بەو وڵاتە داگیركراوە.

ڤیدیۆی شوێنی ڕوداوەكە..

بابەتی پێشتر

ژنە سوتاوەكەی گەرمیان گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

كەی 320 ملیارەكە دەگات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share