پەروەردەی رانیە داوایەک لە مامۆستایانی وانەبێژی یەدەگ دەکات.
پەروەردەی رانیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هەموو ئەو وانەبێژانە دەکەین کە یەدەگن لە سنووری پەروەردەکەمان، وەڵامی پەیوەندییەکانی پەروەردەمان بدەنەوە یاخود ئەو ژمارە مۆبایلەی لای ئێمە تۆمارکراوە دانەخرابێت”.
ئاماژە بەوەش دەکات، “بەپێچەوانەوە ئەو مامۆستایانە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە دواکەوتنی ریزبەندی لەکاتی دانانی وانەبێژ”.