کەشناسی: ئەمڕۆ ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچڕ هەیە و سبەی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچر هەیە و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.”

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ ناوچە لە پاشووری هەرێم و پلەی گەرمیش بە رێژەی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە پلەی گەرمی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا و پلەی گەرمیش بە رێژەی یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 20

سلێمانی : 19

دهۆک : 19

کەرکوک : 21

هەڵەبجە : 19

زاخۆ : 19

سۆران : 18

حاجی ئۆمەران : 1

گەرمیان : 23

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە: كاركردن لە رێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلار دەستیپێكردەوە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی رێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلار دەستیپێكردەوە و مانگانە بڕی یەك ملیار دینار بۆ…
زیاتر ببینە

پارێزەرێک: خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند بەرپرس دەبن لە دانەوەی قەرزەکان

پارێزەرێکی راوێژکار رایدەگەیەنێت، ئەگەر فرۆشتنی موڵکەکانی چاڤیلاند قەرزەکانی کۆمپانیاکە پڕنەکاتەوە، خاوەن پشکەکانی بەرپرس دەبن لە دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی.…
Total
0
Share