دەمیرتاش داوایەک لە حکومەتی نوێی ئەڵمانیا دەکات

لە پێنجەمین ساڵیادی زیندانیکردنیدا، سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند، هیوادارە حکومەتی نوێی ئەڵمانیا تورکیا بخاتە ژێر فشارەوە، لەسەر ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر مافی مرۆڤ دەیکات.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان”هەدەپە” بە ئاژانسی DPAی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، “هیوادارم حکومەتی نوێی ئەڵمانیا سیاسەتەکانی بە ئاڕاستەیەکدا بێت، زیاتر مافی مرۆڤ و پێشێلکارانی دەستنیشان بکات و حکومەتی ئێستای تورکیا بخاتە ژێر فشارەوە”.

دەمیرتاش وتویەتی، “نابێت وا واێنابکەین کە تورکیا بریتییە لە ئەردۆغان، ئەو هەڕەشانەش لە دژی هەدەپە، تەنها بۆئەوەیە بە حزبەکانی دیکەش بڵێن، ئەوەی لەگەڵ داد و گەشە نەبێت چارەنووسی داخستنە”.

لەبارەی دادگاییکردنەکەیەوە، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە ڕایگەیاندووە، “دڵنیاین لەوەی کە دادگاییکردنەکانمان ڕەوتێکی دادپەروەریان نابێت و بڕیاری یاسایی لەم دۆسیەیەدا دوورە ڕووبدات”.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە ساڵی 2016ەوە لە زیندادایە و چەندین تۆمەتی ئاڕاستەکراوە، لەوانە پشتگیری پەکەکە و پشتگیری شاری کۆبانێ، لەکاتێکدا پشتگیریکردنی شارێک لە دژی چەکدارانی داعش لە هیچ شوێنێکی جیهان نابێت بە تاوان.

بابەتی پێشتر

گەنجێکی دیکەی کورد لەڕێگای بەریتانیا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

هۆکاری خەواڵوبوونی بەردەوام چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share