مامۆستایانی وانەبێژ: سوپاسکردن گیرفانی کەسمان پڕناکات

مامۆستایانی وانەبێژ لە وەڵامێکیاندا بۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنن، “سوپاسکردن گیرفانی بەتاڵی مامۆستایانی وانەبێژ پڕناکاتەوە و بایکۆت دەکەین تا دادەمەزرێین”.

لە وەڵامێکیاندا بۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستایانی وانەبێژ راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، “لەبری ئەوەی حکومەتی هەرێم مامۆستایانی وانەبێژ لە کۆنووسی وەزارەتی دارایی و پەروەردە بکات بە هەمیشەیی، پەروەردەی هەرێم سوپاسی مامۆستایان دەکات”.

دەشڵێن، “سوپاسکردن گیرفانی بەتاڵی مامۆستایانی وانەبێژ پڕناکاتەوە، نە ئێستا و نە داهاتوو، لەبری ئەوەی وەزارەتی پەروەردە فشار لە حکومەتی هەرێم بکات بۆ دامەزراندن، راگەیەندراو بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات بایکۆت بشکێندرێت و دەوام بکەین”.

ئەو مامۆستایانە جەخت لەوە دەکەنەوە، “ئێمە بایکۆت ناشکێنین تا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێن بە گرێبەستی هەمیشەیی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتی.. دەستكراوەیی زیاتری تیمی حكومی و خزمەتكردنی زیاتری سلێمانی

ئەو گۆڕانكارییانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریلێداوە ئەنجامیان بدات بۆ ڕێكخستنەوەی كاروبارە حزبی و ئیدارییەكان لە سنووری سلێمانی، چاوەڕوانیی…
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: %84ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، 84%ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
Total
0
Share