رێکخراوی CPT: بەهۆی هێرشی تورکیا و ئێرانەوە لە ساڵی رابردوودا 24 هاوڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانی

دیمەنێك لە بۆردومانەكانی پێشووی ناوچە سنوورییەكانی هەرێم فۆتۆ: ئەرشیف

بە گوێرەی ئاماری رێکخراوی CPT، لە ساڵی 2023دا تورکیا و ئێران 1649 هێرشیان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، بەهۆیانەوە 24 هاوڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانی کە 11 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 13 کەسیان برینداربوون.

کامەران عوسمان لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ لە CPT یاخود تیمەکانی کۆمەڵگەی ئاشتیخوازی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ساڵی 2023دا 24 هاوڵاتی مەدەنیی بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و ئێرانەوە لە هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی کە زۆرینەی هێرشەکان کە 1548 هێرش بووە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە و 101 هێرشیش لەلایەن ئێرانەوە کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان.

کامەران عوسمان وردەکاری زیاتری خستەڕوو و رایگەیاند، زۆرینەی بۆردومانەکان فڕۆکەی جەنگی بوون  و ژمارەیان 1159 هێرش بووە، 228 جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانکردن تۆمارکراوە، هێلیکۆپتەر و تۆپباران و تەقەکردیش هەبوون.

بە گوێرەی ئامارەکان، ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک و سنوری پارێزگای نەینەواش (شنگال و گوندی خازلیە) بۆردوومان کراون، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، 161 گوندی ناوچە سنورییەکان چۆڵکراون لە 2023دا، زیاتر لە 600 گوندی دیکەش مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە.

لەماوەی 9 ساڵی رابردوودا، بە گوێرەی ئاماری رێکخراوی CPT کە لە 2015 بۆ 2024 تۆمارکراوە 150 هاوڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و 228 کەسیش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

بایدن گومانی بیرچوونەوەی لێدەکرێت و پزیشکەکان دەیانەوێت پشکنینی بۆ بکەن

بابەتی دواتر

پەروەردەی رانیە مامۆستایانی وانەبێژ ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر خۆپیشاندانە

خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوكەت لە شاری هەولێر بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. پەیامنێری تۆڕی…
Total
0
Share