قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێم كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە سنچۆل لیم، كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان و پێكەوە تاوتوێی چەند بابەتێكی جێی بایەخی هەردوولایان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەكانی تەكنەلۆژیا و پیشەسازی و گەشتیاری و ئاڵوگۆڕی بیروڕاش كرا لەبارەی چۆنییەتی سوود وەرگرتنی هەرێم لە ئەزموونی سەركەوتووی گەشەسەندنی ئابوریی كۆریای باشوور.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی گرنگیی هەمەجۆركردنی ئابوریی هەرێمی كوردستان و پشتبەستن بە توانای گەنجان لە بوارەكانی داهێنان و تەكنەلۆژیا.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی تێڕوانینی خۆی لەبارەی باشكردنی پرۆسەی حكومڕانی و پێشخستنی ئابوریی هەرێمی كوردستان خستەڕوو، داواشیكرد كۆریای باشوور هاوكاریی زیاتری هەرێمی كوردستان بكات بەتایبەتی لە رێگای بەشداریكردنی شارەزایی و ئەزموونی سەركەوتووی ئەو وڵاتە.

بابەتی پێشتر

پەروەردە لەبارەی كەمكردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

بڵێسە جەبار فەرمان: بۆ هەمواری یاسای بودجە و یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك پێویستە كورد یەك هەڵوێست بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم: ملیارێک و 512 ملیۆن دینار بۆ کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە تەرخانکراوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە. لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەکەدا ئاماژە…
Total
0
Share