پەروەردە لەبارەی كەمكردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنەوە بڕیاریدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كەمكردنەوەی پڕۆگرامەكانی خوێندن پۆلی نۆی بنەڕەتی ناگرێتەوە و هیچ وانەیەكی پۆلی نۆیەم كورتناكرێتەوە.

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی كە واژووی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەكەی لەسەرە و ئاراستەی پەروەردەكانی رۆژهەڵات، رۆژئاوا، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، پێنجوێن، شارباژێر، شارەزوور، سەیدسادق و دوكان ‌و قەرەداغ كراوە و تێیدا هاتووە، “ئاگادارتان دەكەینەوە كەمكردنەوەی پڕۆگرامەكانی خوێندن، پۆلی نۆی بنەڕەتی ناگرێتەوە و هیچ وانەیەكی پۆلی نۆیەم كورتناكرێتەوە”.

پێشتریش ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، كەمكردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن زیان بە خوێندكاران دەگەیەنێت و لە ئەنجومەنی وەزارەت بڕیارێك دەردەكرێت كە لە بەرژەوەندیی خوێندكاران بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هـ.ـادی عامـ.ـری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتـ.ـح لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share