ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بخرێتە سەر خەرجیی حاكیمە و بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجەش دەتوانین بڵێین بۆ دوو ساڵی داهاتوو كێشەی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆران نامێنێت.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند “پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر خەرجیی حاكیمەوە و جیابكرێتەوە لەو كێشانەی كە لە نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵدا هەن.
وتیشی، “بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجەش ئەو كێشەیە چارەسەردەبێت و دەتوانین بڵێین بۆ دوو ساڵی داهاتوو كێشەی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆران نامێنێت”.