هاتوچۆی گەشتیاریی لە دەروازەی پەروێزخان ڕاگیرا

دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ئاشکرایکرد، بەبڕیاری پارێزگاری کرماشان، هاتوچۆی گەشتیاری لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەروازەکە، هۆکاری ئەو ڕاگرتنە ئەوەیە، بەهۆی کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قەسری شیرین، کە دەیانەوێت بەمەبەستی بەشداریکردن لە یادی عاشورا، بێنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بچنە کەربەلا و شارەکانی عێراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەروازەکە، ماوەی ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان دیارینەکراوە، تەنها هاوڵاتیانی هەردوو وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

لەم مانگەدا گەشتیارێکی زۆری ئاینی لە ئێرانەوە ڕوودەکەنە عێراق بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکانی عاشورا، لە شوێنە پیرۆزەکانی ئاینزای شیعە.

بەشێکی زۆری شیعەکان هەردوو شاری کەربەلا و نەجەفیان لاپیرۆزە، بەهۆی ئەو ڕووداوە مێژوویانەوە کە لەو ناوچەیە ڕوویداوە و پەیوەستە بە ئاینزای شیعەوە.

بابەتی پێشتر

خاڵە سەرەكییەكانی وتارەكەی بایدن لەبارەی ئەفغانستانەوە

بابەتی دواتر

ژنانی دووگیانیش دەتوانن ڤاكسین وەرگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share