عێراق و لوبنان دەیانەوێت بەرەنگاری گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە ببنەوە

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و لوبنان لە بوارەکانی رێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارەی قاچاخی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەکە لەگەڵ دەستەی دەستپاکی نیشتیمانیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لوبنان کۆبووەتەوە و جەختی لەسەر پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە.

یاداشتنامەیەک واژووکراوە لە هاوکاری و هەماهەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و هاوکاری لە بواری گەڕاندنەوەی پارەی قاچاخ و رادەستکردنەوەی سزادراوان، لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لەبارەی چارەسەربوونی گرفتێکەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە…
Total
0
Share