بایدن و ترەمپ جارێکی دیکە ململانێی دەسەڵات دەکەن؛ لە مێژوودا چەند جار روویداوە؟

لە کاتێکدا جارێ زووە بۆ ئەوەی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە کۆتایی ئەمساڵدا باس بکرێت، بەڵام نیشانەکان بەو ئاڕاستەیەن جارێکی دیکە بایدن و ترەمپ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، هاوشێوەی ساڵی 2020، ئەمەش چەند جارێک لە مێژووی ئەمریکادا روویداوە.

دوو پارتی سەرەکی هەیە لە ئەمریکا، یەکێکیان پارتی کۆمارییەکانن، کە ترەمپ کاندیدیان بووە و ئەوی دیکە پارتەکەی بایندە کە دیموکراتن، هەردوو کەسەکە یەکی خولێک سەرۆکایەتی ئەمریکایان کردووە.

کۆتا جار کە رووداوێکی کاندیدێکی سەرنەکەوتوو بۆ جارێکی دیکە هەلی پێ درابێت، لە ساڵی 1968 بوو، ئەو کاتەی کۆمارییەکان ریچارد نیکسنیان کاندید کرد کە لە ساڵی 1960 بەرامبەر بە جۆن کەنەدی دۆڕا بوو.

هەرچی دەربارەی دووبارە کاندیدبوونەوەی هەمان دوو کەسایەتییە بۆ دووەم خوولی لەسەر یەکە، ئەمە حەوتەم جارە لەمێژووی ئەمریکادا رووبدات.

لە ساڵی 1796 و 1800 جۆن ئادامز و تۆماز جیفرسۆن کاندیدی دوو پارتەکە بوون بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ دوو خوولی دوای یەکتر.

لە ساڵانی 1824 و1828 جۆن کونیسی و ئەندرۆ جاکسۆن کاندیدی دوو پارتەکە بوون بۆ دوو خوولی دوای یەکتر.

1836 و1840 مارتن ڤان بورێن و ویلیام هێنری هاریسن و 1888 و1892 گروفر کلافلاند و بینیامین هاریسن، 1896 و1900 ویلیام ماکێنلی و ویلیام بریان، 1950 و1956 دوایت ئایزنهاوەر و ئادلای ستیڤنسن، ئەو کەسانە بوون کە بۆ دوو جار، رووبەڕووی یەکتری ببنەوە بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمریکا.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی: بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كێشەی دواكەوتنی مووچە نامێنێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: تووشبووی نوێی سالاسیمیا بەڕێژەی بەرچاو رووی لەکەمی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share