ورده‌كاریی گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆنترین تابلۆی مێژوویی گلگامش

عێراق تابلۆیه‌كى گلگامشى گه‌ڕاندووه‌ وڵاته‌كه‌ى، كه‌ مێژووه‌كه‌ى بۆ سێ هه‌زار و 500 ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌ ساڵى 1991 -ه‌وه‌ دزراوه‌ و چه‌ندینجاریش كڕین و فرۆشتنى پێوه‌كراوه‌.

دەسەڵاتدارانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕایانگه‌یاند، كه‌ تابلۆیه‌كى گلگامش-یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆعێراق كه‌ کۆنترین ئاسەواریی مێژوییه‌ و تەمەنی بۆ 3500 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، بە کۆنترین ئەفسانەش دادەنرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، به‌هاوكاریی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دزینى ئه‌و تابلۆیه‌ بهێنن، چونكه‌ له‌ ساڵى 1991 ه‌وه‌ دزراوه‌.

هاوكات حه‌سه‌ن نازم، وه‌زیری ڕۆشنبیریی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، گرنگى ئه‌و تابلۆیه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ كۆنترین ده‌قی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ مێژووى وڵاتدا.

ئه‌و تابلۆ مێژووییه‌ به‌ شێوه‌ى مسماری له‌سه‌رى نوسراوه‌ و به‌شێكه‌ له‌ “تابلۆی خه‌ونه‌كانى گلگامش” كه‌ ده‌ربڕی یه‌كێك له‌ كاره‌ ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌كات، كه‌ یه‌كێك له‌ پاشا سه‌ركێشه‌ به‌هێزه‌كانى وڵات ئه‌نجامیداون.

به‌وته‌ى وه‌زیری ڕۆشنبیری ئه‌و تابلۆیه‌ له‌ ساڵى 1991-دا كاتێك عێراق له‌نێو جه‌نگى خه‌لیج بووه‌ دزراوه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین كڕین و فرۆشتنى پێكراوه‌ له‌ زیادكردنه‌ ئاشكراكانى جیهاندا.

ئاشكراشیكردووە، یه‌كێك له‌ بازرگانه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ساڵى 2003 ئه‌و تابلۆیه‌ى له‌ ڕێگه‌ى كه‌سێكى ئوردنییه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر 50 هه‌زار دۆلار گواستووه‌ته‌وه‌ له‌نده‌ن و دواتریش بۆ ئه‌مریكا به‌بێئه‌وه‌ى گومرگ كرابێت.

دواتریش له‌ ساڵى 2014 ئه‌و بازرگانه‌ تابلۆكه‌ى به‌ 1.67 ملیۆن دۆلار به‌ بازرگانێكى دیاری مه‌سیحى ئه‌مریكى به‌ناوى “هوبی لوبی” فرۆشتووه‌، ئه‌ویش له‌ مۆزه‌خانه‌ى “پیرۆز” له‌ واشنتۆن دایناوه‌.

هه‌ر به‌وته‌ى وه‌زیری ڕۆشنبیریی عێراق له‌ ساڵى 2019 دا تابلۆ مێژووییه‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌كه‌ ده‌رهێنراوه‌ له‌و كاته‌وه‌ پارێزراوه‌، دواجاریش ئه‌مڕۆش جارێكى دیكه‌ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پاریس کله‌پ بروجی بێهیواکرد و لایپزیک خۆی گه‌یانده‌ یوروپا لیگ

بابەتی دواتر

ئه‌تله‌تیکۆ گه‌یشته‌ 16 و ڕیاڵ مه‌درید یاریی لوتکه‌ی له‌ ئینته‌ر برده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار