راپۆرتێک: تەنها 7% ی ژنانی عێراق کاردەکەن

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات، 13 ملیۆن ژنی عێراقی توانای کارکردنیان هەیە، بەڵام لەو ژمارەیە تەنها 7% یان کاردەکەن.

بەپێی کۆتا راپۆرتی تایبەت بەهێزی کارکردنی ژنان لە جیهاندا، عێراق پلەی کۆتایی ریزبەندییەکەی لەنێوان 195 وڵاتی جیهاندا گرتووە، و تەنها هێزی کار لە عێراقدا ژنان تەنها 10.7% پێکدەهێنن.

راپۆرتەکە ئاشکرایدەکات، لەگەڵ ئەوەی حکومەتی عێراق هەنگاوی بۆ زیادکردنی بەشداریی ژنان لە بازاڕی کاردا ناوە، بەڵام هێشتا لەمپەڕی زۆر لەبەردەم کارکردنی ژناندا هەیە.

بە گشتیی لە عێراقدا 28 ملیۆن کەس لە تەمەنی کارکردندان لەو رێژەیە 15 ملیۆنیان پیاون و 13 ملیۆنیان ژنن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی یەک ملیۆن ژن کاردەکات کە دەکاتە 7%

بابەتی پێشتر

بانکی نێودەوڵەتی: سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق باشترینە لە ناوچەکەدا

بابەتی دواتر

پنتاگۆن قەبارەی زیانەکانی لە عێراق و سوریا ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێكی هەواڵگری: ئەمریكا تاوتوێی گواستنەوەی سەربازانی لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەكات

هەڕەشە بەردەوامەكانی سەر (ناوچەی سەوز) لە بەغداد، هانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای داوە تاوتوێی بژاردەی گواستنەوەی ژمارەیەكی زیاتری هێزەكانی…
Total
0
Share