دەستپاکیی عێراق: پەرلەمانتارێک نیو ملیۆن دۆلاری بۆ دامەزراندنی دوو کەس وەرگرتووە

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاندووە، پەرلەمانتارێک لە بەرامبەر دامەزراندنی دوو کەسدا بڕی نیو ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە، بۆیە بڕیاردراوە بە ئامادەبوونی لەبەردەم دادگا.

بەپێی راگەیەندراوی دەستەی دەستپاکیی عێراق، دەستەکە بڕیاری ئامادەبوونی ئەو پەرلەمانتارەی لەبەردەم دادگا داوە بە تۆمەتی وەرگرتنی بڕی نیو ملیۆن دۆلار لە بەرامبەر دامەزراندنی دوو کەس لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە بە پشبەستن بە بڕیاری 160ی ساڵی 1983 بڕیارەکەی دەرکردووە سەبارەت بەو پەرلەمانتارە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیاردراوە ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران لە خولی ئێستای ئەنجومەنەکە بنێردرێتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بۆ لێپرسینەوە بە تۆمەتی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: چاودێریی رووداوەکانی پردێ دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند، “چاودێریی رووداوەکانی پردێ دەکەین”. ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا کە…
Total
0
Share