بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە دێرەزور بۆردومانکرا

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرایانکرد، بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە دێرەزور بە سێ مووشەکی کاتیۆشا کراوەتە ئامانج.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، ئەو سێ مووشەکە لە سنوورەکانی عێراقەوە ئاڕاستەی بنکە ئەمریکییەکە کراوە لەناو خاکی سوریا.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، دەنگی تەقینەوەی ئەو سێ مووشەکە لەناو بنکە ئەمریکییەکەدا بیستراوە، بەبێئەوەی زانیاریی لەبارەی زیانەکانییەوە ئاشکرابکات.

لەبەرامبەردا هێزە ئەمریکییەکان وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە بە مووشەکی جۆری هاوتەرز 155 و ئاراستەی ئەو ناوچەیەیان کردووە کە گومانکراوە لەوێوە مووشەکەکان ئاراستەی بنکەی سەربازیی ئەمریکا کرابێت.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل یەکەم حاڵەتی نەخۆشیی فلۆرۆنای تۆمارکرد

بابەتی دواتر

Announcement (ئاگاداری)

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share