سەرۆكی هەرێم لەگەڵ هەریەك لە وەزیری بەرگری و سوپاسالاری توركیا كۆبووەوە و سەرۆكایەتیی هەرێم بەشێك لە ناوەرۆكەكەی ئاشكرادەكات.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ ياشار گوله‌ر، وه‌زيرى به‌رگريى توركيا و مه‌تين گوراك سوپاسالارى توركيا كۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شی نێوانيان، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى تاوتوێكران و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه ئاڵوگۆڕكرا، وەك ئەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە.
دەشڵێت، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و پاراستنى ئاسايشى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕابوون له‌سه‌ر پێويستى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ رێگريكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى.
داكۆكيكردنه‌وه له‌سه‌ر بره‌ودان به په‌يوه‌نديى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيه‌تيى باش بوو، دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، بەپێی راگەیەندراوەكە.