توشبوون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادیكرد

155 توشبوو چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 392 توشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە و حەوت توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئازار ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا شەش هەزار و 787 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 392 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە 155 توشبوو چاكبوونەتەوە و حەوت توشبووش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترین حاڵەت لە دهۆك بووە.

دوێنێ وەزارەتی تەندروستیی هەرێم توشبوونی 60 كەسی نوێ و گیان لەدەستدانی چوار توشبووی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند، بەمەش هەردوو ژمارەكە لەمڕۆدا زیادیانكردووە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 112 هەزار و 695 توشبوو لەو ژمارەیە 105 هەزار و 451 توشبوویان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 564 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی ڕێنماییەکان پێچەوانە دەکاتەوە.. دەستدان لە منداڵی نەبەکام ئەگەری ژیانیان زیاتر دەکات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێداچوونەوەی بۆ ڕێنماییەکانی سەبارەت بە بەکارهێنانی پارێزبەندی “خودەج” بۆ منداڵانی نەبەکام دەکات و سەرجەم تێگەیشتنەکانی…
Total
0
Share