نزیكەی هەزار خێزانی ئاوارە لە سلێمانییەوە بۆ ناوچەكانیان دەگەڕێنەوە

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق خواستی نزیكەی هەزار خێزانی ئاوارە بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچە بنەڕەتییەكانیان رادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا خواستی گەڕانەوەی 989 خێزانی ئاوارەی لە پارێزگای سلێمانی تۆماركردووە، كە دەكاتە (4.248) ئاوارە كە ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان لە پارێزگاكانی (بەغداد، موسڵ، ئەنبار، دیالە و سەڵاحەدین).

ئەوەشی خستەڕوو، خواستی خێزانە ئاوارەبووەكان بۆ تۆماركردنی ویستی ئارەزوومەندانەی گەڕانەوە، پاش رێنوێنیی راستەوخۆ لەلایەن تیمی مەیدانی وەزارەتەكەیان بووە بۆ لای خێزانەكان، بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی خۆجێی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و یاساشكێنیی لەگەڵ وەزیری دادی عێراق تاوتوێكرد

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە سالار عەبدولستار، وەزیری دادی عێراق تاوتوێی چەسپاندنی دادپەروەری…
زیاتر ببینە

كه‌ركوك.. چه‌ندین بۆمب و مووشه‌كی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دۆزرانه‌وه‌

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین بۆمب و مووشه‌كی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share