بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرد

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆمار و تیمی یاوەری و گیان لەدەستدانیان پەیامێکی…
Total
0
Share