لە یەكێك لەو دۆخانەی ناوبەناو دووبارە دەبنەوە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، بەمدواییە چاوم بە فرانسۆ میتران-ی سەرۆكی فەرەنسا كەوت، لەكاتێكدا 30 ساڵە مردووە.
لە وتەیەكدا لەبەردەم ژمارەیەك لە هاوڵاتییان لە لاس فیگاس-ی ویلایەتی نیڤادا، بایدن رووداوێكی گێڕایەوە كە لەماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا چەند جارێكی دیكە گێڕاویەتیەوە، لەبارەی دیدارێكی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن-ی سەرۆكی فەرەنسا لەمیانەی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی حەوت لە ئینگلتەرا، كە بە چەند مانگێك پاش گرتنەدەستی دەسەڵات لە كۆشكی سپی لەلایەن بایدن-ەوە بووە.
بایدن وتی، “دانیشتم و وتم: ئەمریكا گەڕایەوە. میتران لە ئەڵمانیاوە- مەبەستم فەرەنساوە سەیری كردم و وتی…”.
بایدن درێژەی بە گێرانەوەكەی دا بەر لەوەی جارێكی دیكە هزری كۆبكاتەوە.
فرانسۆ میتران سەرۆكی فەرەنسا بووە لەنێوان ساڵانی 1981 و 1995 و، لە ساڵی 1996 كۆچی دواییكرد.