سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا: سەرۆكی ئۆكرانیا ناتوانێت پەیوەندیم پێوە بكات و خۆی شاردووەتەوە

سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا دەڵێت، “دەبوو سەرۆكی ئۆكرانیا پەیوەندیم پێوە بكات، بەڵام یەك كاتژمێر و نیو تێپەڕی و نەیتوانی بێتەسەر هێڵ، ئەو خۆی شاردووەتەوە”. فەرەنساش نیگەرانە لە سەلامەتیی زیلینسكی و ڕایگەیاند، ڕەنگە ڕوسیا هێرشبكاتەسەر دوو وڵاتی دیكەش.

ئەمڕۆ هەینی ماریۆ دراگی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا لە پەرلەمانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، “ئێوارەی دوێنێ بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕیزپەڕی ئەوروپیم كرد و سەرۆك زیلینسكی-ش (بەشێوەی ئۆنلاین) بەشداربوو تیایدا، پەیوەندیكردن بە زیلینسكییەوە ساتێكی تراژیدی بوو، ئەو لە شوێنێكی كیێڤ خۆی شاردووەتەوە، دەبوو زیلینسكی پەیوەندیم پێوە بكات، بەڵام یەك كاتژمێر و نیو تێپەڕی و نەیتوانی بێتەسەر هێڵ”.

دراگی وتیشی، “ئەو خۆی شاردووەتەوە و پێیوتین، ئۆكرانیا كاتی بەدەستەوە نییە و خۆی و خێزانەكەی ئامانجی هێزەكانی ڕوسیان، ئەوەش بە قووڵی كاری لە هەموو بەشداربووانی كۆبوونەوەكە كرد”.

لە درێژەی وتەكەیدا سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا ئاشكرایكرد، “ئەم بەیانییە زیلینسكی منی دۆزییەوە و ڕێككەوتین كاتژمێر 9:30 خولەك پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەنجامبدەین، بەڵام دەركەوت پەیوەندییەكە مەحاڵە، یەك كاتژمێر و نیو چاوەڕوانبووم، چیتر زیلینسكی بەردەست نەبوو”.

نیگەرانی سەلامەتیی زیلینسكی-ن

هاوكاتی وتەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا و پەیوەست بە ژیانی ڤلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیاوە، فەرەنسا نیگەرانە لە سەلامەتیی ناوبراو و دەڵێت، “ئامادەین هاوكاری بكەین”.

جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، فەرەنسا نیگەرانی سەلامەتیی زیلینسكی-یە و ئەگەر پێویستبێت ئێمە ئامادەین یارمەتی بدەین”.

ڕوسیا دەیەوێت ئۆكرانیا بسڕێتەوە و هێرشدەكاتەسەر دوو وڵاتی دیكەش

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیای تۆمەتباركرد بە “هەوڵدان بۆ كاولكردنی ئۆكرانیا” و وتی، “ئەمە جەنگێكی گشتگیرە، پوتین بڕیاریداوە ئۆكرانیا لە نەخشەی وڵاتان دەربكات”.

جیاواز لە وتە و لێدوانی كاربەدەستانی تری ئەوروپا و ئەمریكا، جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا تێزێكی تری خستەڕوو، ئەویش پەلهاویشتنی هێزەكانی ڕوسیایە بۆ دوو وڵاتی تر جگە لە ئۆكرانیا.

لەو بارەیەوە لۆدریان وتی، “فەرەنسا نیگەرانی ئەوەیە ڕوسیا هێرشی سەربازی بكاتەسەر مۆلدۆڤیا و جۆرجیاش”.

بابەتی پێشتر

تەقە لە بەڕێوەبەری بانكێكی كەركوك كرا

بابەتی دواتر

سلێمانی.. كەسێك لەسەر پردی كۆبانێ كەوتەخوارەوە و بە سەختی برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماکرۆن: دەتوانین موسڵمان بین

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، فەرەنسا بۆ جیهانی سەلماندووە کە هاوڵاتییانی دەتوانن “لە یەک کاتدا فەرەنسی و موسڵمانیش…
زیاتر ببینە

دەریاچەیەكی باكووری كوردستان بەستوویەتی و سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشا

دەریاچەی ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی یه‌كێك له‌ پارێزگاكانى باكووری كوردستان، به‌هۆی ‏دابه‌زینی پله‌كانى گه‌رماوه‌ زیاتر له‌ 15 سانتیمه‌تر چینی سه‌ره‌وه‌ى…
Total
0
Share